ئایا ئایین شێوازێکی دیکەی بازرگانیە؟
ئایا سەرنجی ئەوەت داوە کە زۆرێک لە ئایینەکان لەجیاتی ئەوەی کە ڕێنمایی ڕۆحی پێشکەش بکەن، زیاتر تیشک دەخەنە سەر بەدەستهێنانی پارە؟ ئەوان خەریکی بازەرگانی کردن و کڕینو فرۆشتنی کالان. هەروەها زۆرێک لە سەرکردەکانیان مووچەیەکی زۆریان پێدەدرێت و لە خۆشگوزەرانیدا دەژین. تەنها چەند نموونەیەک ڕەچاو بکە:
لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرای کرد کە قەشەیەکی کاسۆلیکی لە ماوەی ۱۳ ساڵدا پارەی کڵێسای بۆ پارەدانی نزیکەی ۱۵۰ گەشت بە فڕۆکەی تایبەت و نزیکەی ۲۰۰ سواری لیمۆزین بەکارهێناوە. هەروەها زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری خەرج کرد بۆ نوێکردنەوەی ئەو ماڵەی کە لە لایەن کلیساکە پێی درابوو.
مزگێنیدەرێک لە وڵاتێکی ئەفریقا بە بەردەوامی خزمەتگوزاری ئاینی لەگەڵ دەیان هەزار ئامادەبوو ئەنجام دەدات. ئەم مزگێنی دەرە لە شوێنی کلیساکە هەمو جۆرە کەلوپەلێک، هەر لە خاولی تا ڕۆنی مۆعجیزە وهەروەها تیشێرتەکانی کە رەسمی خۆی لە سەرە، بەو خڵکی هەژاری کە دەچن بۆ لای دەفرۆشێت، لەکاتێکدا خۆی خاوەنی سامانێکی زۆرە.
دوو لە چوار چیای پیرۆزی بودی لە چین وەک کۆمپانیای گەشتی تۆمار کراون. و پەرستگای بەناوبانگی شاوڵین بەشداری چەندین پڕۆژەی بازرگانی دەکات و دەروێشە گەوروکەی بە شێوەیەکی گشتی بە سەرۆکی قەشەی جێبەجێکار ناسراوە.
ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەمریکا هێندێک لە کۆمپانیاکان کەسانێک دادەمەزرێنن کە پێان دەوترێت راوێژکارانی ئایننی، بە پێی راپۆرتێک ئەم راوێژکارانە لە داب و نەریت و بیر و باوەڕی ئایننی کەڵک وەردەگرن بۆ ڕینمای کردنی ئایننی کارمەندەکانی ئەو کۆمپانیانە.
هەستت چۆنە دەربارەی ئەو ئایینانەی کە لە بازرگانیدا تێکەڵ دەبن؟ ئایا هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە کە خودا دەربارەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت سوود لە چالاکییە ئاینییەکان وەربگرن چۆن بیردەکاتەوە؟
بۆچوونی خودا سەبارەت بە پەیوەندی لە نێوان ئایین و بازرگانی چییە؟
خودا دەیەوێت ئایین بە تەواوی لە بازرگانی جیا بێت. پەرتووکی پیرۆز نیشان دەدات کە خودا لەو کاهینانەی کە لە سەردەمی کۆندا بۆ فێرکردنی مرۆڤ پارەیان وەردەگرت، ناڕازی بووە. (میخا ٣:١١) خودا ئەو کەسانەی کە بە تەماحکاریەوە شوێنی پەرەستنەکەیان کردوەتە «ئەشکەوتی دزان» محکوم کرد—یەرمیا ٧:١١.
عیساش وەک خودا ڕەقی لەو کەسانە بوو کە بە دوای قازانج لە ئاییندا دەگەڕان. لەئەو سەردەمەدا سەرکردە ئاینییەکان لەو بازرگانانەی کەلە پەرستگای ئۆرشەلیمدا کاریان دەکرد، قازانجیان دەکرد. ئەوان لەو کەسە دلسۆزانەی کە بۆ پەرستن دەهاتن فێلیان دەکرد. عیسا ئەو بازرگانە چەوتانەی لە پەرستگاکە دەرکرد و فرموی: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!»—یۆحەنا ٢:١٤-١٦. پەرتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندەر (KSS).
هەروەها عیسا لە کاتی مزگێنی دان شێوازی بیرکردنەوەی خودای ئاشکرا دەکرد. (یۆحەنا ٨:٢٨، ٢٩) ئەو هەرگیز بۆ فێرکردنی خەلک دەربارەی خودا، پارەی وەرنەدەگرت. بۆ نموونە کاتێک کە عیسا موعجیزە دەکرد، خواردنی هەژارانی دەدا، نەخۆشەکانی چاک دەکردەوە و مردووکانی زیندوو دەکردەوە، هیچ پارەیەکی وەرنەدەگرت. عیسا هەرگیز خزماتەکەی بۆ کۆکردنەوەی سەروەت و سامان بەکارنەهێناوە. تەنانەت ماڵێکی تایبەتی خۆیشی نە بوو.—لۆقا ٩:٥٨.
مەسیحییەکانی سەدەی یکەم چۆن ئایینیان لەبازرگانی جیا کردەوە؟
عیسا بە شوێنکەوتووانی فەرمووی کە لە چالاکییە ئاینییەکانیان هەرگیز بەدوای قازانجی داراییدا نەگەڕێن. ئەو فەرمووی: «بە خۆڕايى وهرتان گرتووە بە خۆڕايى بيدهن.» (مەتا ١٠:٨) ئەو کەسانەی کە لە سەرەتادا بە مەسیحی ناسراو بوون، ڕێنماییەکانی عیسایان جێبەجێ دەکرد. چەند نموونەیەک ڕەچاو بکەن:
پەترۆسی نێردراو کە لە کاتی خزمەتەکەیدا هاۆرێ و هاوکاری عیسا بوو، لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی شێمون پێشنیاری پارەی پێدرا کە دەیویست پێگەیەکی دەسەڵاتی هەبێت. پەترۆس دەستبەجێ پێشنیارەکەی شیمۆنی ڕەتکردەوە و بە توندی سەرزەنشتی کرد و گوتی: «با زيوهكهت لهگهڵ خۆت لهناوبچێت! چونكە واتزانی بههرهى خودا بهپارە دەبێت!» (کردار ٨: ١٨-٢٠)
پۆڵۆسی نێردراوی خودا هەمیشە بۆ مزگێنیدان بۆ شوێنی جیاواز گەشتی دەکرد، هەرچەندە ساڵانێکی زۆر لە کۆبوونەوە جیاوازەکاندا خزمەتی دەکرد، بەڵام ئەو و هاورێی مەسیحییەکانی هەرگیز بۆ خزمەتەکەیان داوای پارەیان نەدەکرد. (٢ کۆرنسۆس ٢:١٧) بە پێچەوانەوە، پۆڵس نووسی: «ئهى برايان لهيادتانە، چۆن ههوڵمانداوە و ماندوو بووين، دهزانن كاتێ لە ناوتان مزگێنى خودامان دهدا لە ههمان كات شهوو و ڕۆژ كارمان دهكرد تا نهبين بە بار بهسهر كهستانهوە.»—(١ سالۆنیکی ٢:٩).
بێگومان ئەو مەسیحییە سەرەتاییانە پێویستیان بە هەندێک سەرچاوە بوو بۆ دابینکردنی پارە بۆ هەڵمەتی مزگێنیدان و کارە خێرخوازییەکانیان. بەڵام ئەوان هەرگیز لە خزمەتە ئاینییەکانیان پارەیان وەرنەدەگرت. بڵام خەڵک دەیانتوانی لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی ئەم ئایەتانەی خوارەوە پشتگیری داراییان بکەن:
٢ کۆرنسۆس ٨:١٢: «چونکە ئەگەر پەرۆشی هەبێت، ئەوا خودا بە گوێرەی ئەوەی کە کەسەکە هەیەتی پەسەندی دەکات، نەک بە گوێرەی ئەوەی نییەتی.» (KSS)
واتە: پاڵنەری کەسێک بۆ بەخشین گرنگترە لەو پارەیەی کە دەیبەخشێت.
٢ کۆرنسۆس ٩:٧: «با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت.»
واتە: خوای گەورە نایەوێت هیچ کەسێک ناچار بکات. بەڵکو ئەو کاتێکبەوە دڵخۆش دەبێت، کە کەسێک هەڵیدەبژێرێت لە رووی خۆشەویستیەوە و لە ناخی دڵەوەبەخشین بکات.
بەم زووانە چی بەسەر ئایینە چاوچنۆکەکاندا دێیت؟
پەرتووکی پیرۆز بە ڕوونی دەڵێت کە خودا هەموو ئایین و جۆرەکانی پەرستن قبوڵ ناکات. (مەتا ٧:٢١ -٢٣) لە پێشبینییەکی سەرنجڕاکێشدا پەرتووکی پیرۆز هەموو ڕێکخراوە ئاینییە ساختەکان بە لەشفرۆشێک لێکدەداتەوە، چونکە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حکومەتەکان پێکدەهێنن بۆ پارە، یان خەڵکی هەموو نەتەوەکان بۆ سوودەکانی جۆراوجۆربەکاردەهێنن. (ئاشکراکردن ١٧:١-٣، ١٨:٣) ئەم پێشبینییە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە خودا بەم زووانە حوکم لەسەر ئایینە ساختەچییەکان جێبەجێ دەکات.—ئاشکراکردن ١٧:١٥-١٧، ١٨:٧.
لە هەمان کاتدا خودا نایەوێت کردەوە ی ئایینە ساختەچیەکانخەڵک فریو بدەن، یان لە ئەو دووریان بخەنەەوە. (مەتا ٢٤:١١-١٢) خودا هانی کەسانی دڵسۆز دەدات بۆ ئەوەی کەفێربن چۆن خزمەتی بکەن و لە ئایینە ساختەکان ڕابکەن.—٢ کۆرنسۆس ٦:١٦ ،١٧.