بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ١٠

تۆ چۆن خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌ناسیتە‌وە؟‏

تۆ چۆن خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌ناسیتە‌وە؟‏

١.‏ ئایا تە‌نھا یە‌ک ئایینی ڕاستە‌قینە ھە‌یە؟‏

‏«ئاگاداری پێغە‌مبە‌رە درۆزنە‌کان بە»​—‏⁠مە‌تتا ٧:‏١٥‏.‏

عیسا قوتابییە‌کانی فێری یە‌ک ئایین کرد،‏ ئایینی ڕاستە‌قینە.‏ ئە‌مە وە‌ک ڕێگایە‌کە کە بە‌رە‌و ژیانی ھە‌میشە‌یی دە‌ڕوا.‏ عیسا فە‌رمووی «کە‌من ئە‌وانە‌ی کە دە‌یدۆزنە‌وە» (‏مە‌تتا ٧:‏١٤‏)‏.‏ خودا تە‌نھا خوداپە‌رستییە‌ک قە‌بوڵ دە‌کا کە لە‌سە‌ر بناغە‌ی وشە‌ی ڕاستی ئە‌و بێت.‏ ھە‌موو خوداپە‌رستە راستە‌کان لە باوە‌ڕدا یە‌گکرتوون.‏—‏یۆحە‌ننا ٤:‏٢٣،‏ ٢٤؛‏ ١٤:‏٦؛‏ ئە‌فسۆس ٤:‏٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ عیسا سە‌بارە‌ت بە مە‌سیحییە چە‌وتە‌کان چی فە‌رموو؟‏

‏«بە‌دە‌م وا دە‌ریدە‌خە‌ن خودا دە‌ناسن،‏ بە‌ڵام بە کردە‌وە‌کانیان نکۆڵی لێ دە‌کە‌ن»​—‏⁠تیتۆس ١:‏١٦‏.‏

عیسا ئاگاداری کردنە‌وە کە پێغە‌مبە‌رە درۆزنە‌کان مە‌سیحییە‌ت گە‌ندە‌ڵ دە‌کە‌ن.‏ بە ڕواڵە‌ت بە خوداپە‌رستە راستە‌کان دە‌چن.‏ کە‌نیسە‌کانیان بانگە‌شە‌ی ئە‌وە دە‌کە‌ن کە مە‌سیحین.‏ بە‌ڵام تۆ چۆن دە‌توانی ڕاستی ئە‌و جۆرە کە‌سانە‌ت بۆ دە‌ربکە‌وێ؟‏ تە‌نھا خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌توانێ مە‌سیحییە ڕە‌سە‌نە‌کان بە‌رھە‌م بھێنێ کە بە ڕە‌وشت و ڕێبازیاندا دە‌ناسرێنە‌وە.‏—‏مە‌تتا ٧:‏١٣-‏٢٣ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ چۆن دە‌توانی خوداپە‌رستە ڕاستە‌قینە‌کان بناسیتە‌وە؟‏

بیر لە‌م پێنج نیشانە دیاریکراوە بکە‌وە:‏

  • خوداپە‌رستە ڕاستە‌قینە‌کان ڕێز لە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌گرن وە‌ک وشە‌ی خودا.‏ ھە‌وڵ دە‌دە‌ن بە‌گوێرە‌ی بنە‌ماکانی بژین.‏ کە‌واتە ئایینی ڕاستە‌قینە جیاوازە لە ئایینێک کە سە‌رچاوە‌کە‌ی بیرو بۆچوونی مرۆڤە (‏مە‌تتا ١٥:‏٧-‏٩‏)‏.‏ خوداپە‌رستە ڕاستە‌قینە‌کان خۆیان ھە‌موو ئە‌و شتانە جێبە‌جێ دە‌کە‌ن کە بانگە‌شە‌ی دە‌کە‌ن.‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏١٧؛‏ ٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧ بخوێنە‌وە.‏

  • بە‌دواکە‌وتووە ڕاستە‌قینە‌کانی عیسا ڕێ‍ز لە ناوی خودا،‏ یە‌ھوە دە‌گرن.‏ عیسا بە ناساندنی ناوی خودا ڕێزی لە‌و ناوە گرت.‏ ئە‌و یارمە‌تی خە‌ڵکی دا خودا بناسن و فێری کردن بپاڕێنە‌وە بۆئە‌وە‌ی ناوی خودا پیرۆز بێت (‏مە‌تتا ٦:‏٩‏)‏.‏ لە‌و شوێنە‌ی تۆ لێی دە‌ژی کام ئایینە ناوی خودا دە‌ناسێنێ؟‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٢٦؛‏ ڕۆما ١٠:‏١٣،‏ ١٤ بخوێنە‌وە.‏

  • مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان دە‌ربارە‌ی پادشایە‌تی خودا مزگێنی دە‌دە‌ن.‏ خودا عیسای مە‌سیحی نارد تاکو ھە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە پادشایە‌تی بڵاوبکاتە‌وە.‏ پادشایە‌تی خودا بۆ مرۆڤایە‌تی تاکە ھیوایە.‏ عیسا تا ڕۆژی مردنی بە‌ردە‌وام لە‌سە‌ر ئە‌مە دوا (‏لۆقا ٤:‏٤٣؛‏ ٨:‏١؛‏ ٢٣:‏٤٢،‏ ٤٣‏)‏.‏ ئە‌و فە‌رمووی بە‌دواکە‌وتوانی دە‌بێ سە‌بارە‌ت بە‌مە مزگێنی بدە‌ن.‏ ئە‌گە‌ر کە‌سێک لێت نزیک بێتە‌وە تاکو دە‌ربارە‌ی پادشایە‌تی خودا لە‌گە‌ڵت بدوێ،‏ دە‌بێ خاوە‌نی کام ئایین بێ؟‏—‏مە‌تتا ٢٤:‏١٤ بخوێنە‌وە.‏

  • بە‌دواکە‌وتوانی عیسا بە‌شێک نین لە‌م جیھانە بە‌دکارە.‏ تۆ دە‌توانی بیانناسیتە‌وە بە‌وە‌ی کە ئە‌وان لە کێشە سیاسی و نە‌تە‌وایە‌تییە‌کاندا بێلایە‌نن (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏١٦؛‏ ١٨:‏٣٦‏)‏.‏ ھە‌روە‌ھا لاسایی ھە‌ڵسوکە‌وت و کردارە خراپە‌کانی جیھان ناکە‌نە‌وە.‏—‏یاقوب ٤:‏٤ بخوێنە‌وە.‏

  • مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان بە شێوە‌یە‌کی تایبە‌ت یە‌کتریان خۆش دە‌وێ.‏ لە وشە‌ی خودادا فێردە‌بن ڕێز لە ھە‌موو ڕە‌گە‌زە‌کان بگرن.‏ ھە‌رچە‌ندە ئایینە چە‌وتە‌کان زۆرجار پشتگیریان لە جە‌نگی نێوان نە‌تە‌وە‌کان کردووە،‏ خوداپە‌رستە ڕاستە‌قینە‌کان ئە‌مە ڕە‌ت دە‌کە‌نە‌وە (‏میخا ٤:‏١-‏٣‏)‏.‏ لە بری ئە‌مە خۆنە‌پە‌رستانە کات و کە‌لوپە‌لی خۆیان تە‌رخان دە‌کە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی ھان و یارمە‌تی کە‌سانی تر بدە‌ن.‏—‏یۆحە‌ننا ١٣:‏٣٤،‏ ٣٥؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٤:‏٢٠ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ ئایا تۆ دە‌توانی ئایینی ڕاستە‌قینە بناسیتە‌وە؟‏

کام ئایین سە‌رچاوە‌ی ھە‌موو فێرکارییە‌کانی وشە‌ی خودایە،‏ ڕێزی ناوی خودا دە‌گرێ و ھە‌روە‌ھا بانگە‌شە‌ی پادشایە‌تی خودا دە‌کا وە‌ک تاکە ھیوای مرۆڤایە‌تی؟‏ کام کۆمە‌ڵە خە‌ڵکیان خۆشدە‌وێ و خۆ لە شە‌ر لادە‌دە‌ن؟‏ بیرو بۆچوونت سە‌بارە‌ت بە‌مە چییە؟‏—‏١ یۆحە‌ننا ٣:‏١٠-‏١٢ بخوێنە‌وە.‏